لەیلا دایکی دوو منداڵە و لە هەمەدان کوژرا

دایکی دوو منداڵ بەناوی لەیلا شەکیبە لە شاری هەمەدان لەلایەن بەهرام بەختیاری هاوسەریەوە کوژرا.

لەیلا دایکی دوو منداڵە و لە هەمەدان کوژرا

ناوەندی هەواڵ

 

دایکی دوو منداڵ بەناوی لەیلا شەکیبە تەمەن ٣٩ ساڵ لە لایەن هاوسەرەکەی بە ناوی بەهرام بەختیاری لە شاری هەمەدان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

ڕاگەیەندراوە، کە لەیلا ماوەیەکی زۆرە توندوتیژی بەرامبەر کراوە، چونکە هیچ کەسێک هاوکاری نەکرد، لە کۆتاییدا لەلایەن هاوسەرە بکوژەکەیەوە کوژرا.

دوای ڕووداوەکە، بەهرام بەختیاری دەستگیرکرا.