٪٢٠ دانیشتووانی تورکیا کۆچبەرن

تورکیا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤.٨ملیۆن کۆچبەر لە سەرانسەری وڵاتەکەیدا هەیە، بەمەش ٪٢٠ کۆی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت.

٪٢٠ دانیشتووانی تورکیا کۆچبەرن

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای کۆچبەری تورکیا ئامارەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کۆچبەری وڵاتانی دیکەی جیهان لە تورکیا نیشتەجێن.

 

ئامارەکە دەریخستووە، " ئەو کۆچبەرانەی لە سەرتاسەری تورکیا نیشتەجێن، تا ئێستا گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٨٩٣ هەزار و ٧٥٣ کەس، لە هەزار و ١٦٩ گەڕەک لە سەرانسەری وڵاتدا هەن و بەمەش ٪ ٢٠ی  کۆی گشتی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنێت."

 

ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ دەبێت ملیۆنان پەنابەر لە وڵاتانی دیکەوە بەرەو تورکیا دەڕۆن، بەتایبەتی لە سوریا، عێراق، ئێران و ئەفغانستانەوە، زیادبوونی قەیرانەکان، شەڕ و ململانيکان هاووڵاتیان ناچاردەکات وڵاتەکانیان جێبهێڵن ڕوو لە وڵاتانی دیکە بکەن، هەروەها لە رێگە نایاساییەکانەوە هەوڵی  گەیشتین بە ئەوروپا دەدەن .