شنگال
کۆنگرەی شەشەمی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال کە بە دروشمی "یەکگرتوویی، ئازادی و چارەسەر" کە دوێنێ ٢٨ی ئادار بەڕێوەچوو، بە نوێکردنەوەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و ڕوونکردنەوەی دیدگای ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک و دەستپێشخەری ڕێکخستنی کۆمینەکان و کارنامەی هەڵبژاردن دوای گفتوگۆی بەرفراوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن و هاوسەرۆکەکانیان و جێگرەکانیان سوێندیان خوارد، پاشان وتاری کۆتایی لەلایەن هاوسەرۆکانەوە پێشکەش کرا.
خۆخێ دەخیل، کە بە هاوسەرۆکی MXDŞ هەڵبژێردرا، قسەی کردو وتی: پیرۆزبایی ئەم کۆنگرەیە لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دەکەین، گەلەکەمان متمانەی بە ئێمە کردووە، هەروەها ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەدایە بە ئەنجام دەگەیەنین و ناهێڵین هیچ شتێک ڕێگریمان لێ بکات، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەمڕۆ ئەنجام و پلانی MXDŞ بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.




