لە بەنگلادیش بەهۆی لافاوەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

بارانبارینی بەخوڕ و داڕمانی زەوی لە بەنگلادیش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٥ کەس.

لە بەنگلادیش بەهۆی لافاوەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسانی بەنگلادیش ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و داڕمانی زەوی کە دوو هەفتە لەمەوبەر بەشێکی بەنگلادیشی گرتەوە و زیاتر لە ملیۆنێک کەسی گرتەوە، زیاتر لە ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

بەرپرسانی ناوخۆیی لە خراپترین ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەڵێن: " لافاو و داڕمانی زەوی تا ١ی ​​ئاب بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٢١ کەس لە کۆکس بازار، ١٩ لە شیتاگۆنگ، ١٠ لە بانداربان و پێنج کەس لە ڕانگاماتی".

 

عەزیز ڕەحمان، بەرپرسی دەسەڵاتی کەشناسی بەنگلادیش، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکە تا ئێستا بارانبارین و لافاوی لەو شێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیووە، بڕی بارانبارین تەنها لە حەوتی ئابدا گەیشتە ٣١٢ ملیمەتر.

 

بەرپرسان دەڵێن: "بارانبارینی بەخوڕ تا ١١ی ئاب بەردەوام بووە و لافاوێکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە، ئاستی ئاوی ڕووبارەکان زیادیکردووە و سەدان گوندیش ژێر ئاوکەوتوون.

 

ناوچەکانی باشووری ئاسیا شاهیدی نزیکەی ٪٨٠ی بارانبارینی ساڵانەن لە وەرزی گەرما، لەگەڵ مردنی هاووڵاتیان بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەکان.