هەدیە مستەفا بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە جەڵتە لێیداوە

ڕێکخراوی سی پی تی باس لە ژنێکی باشوری کوردستان دەکات کەبەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە لە دەست و پێ کەوەووەو دەڵێت: "بە وتەی بەرکەوتووانی بۆردومانەکە، تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە".

هەدیە مستەفا بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکەوە جەڵتە لێیداوە

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی سی پی تی وێنەیەکی هەدیە مستەفای بڵاکردووەتەوە، کە لە دوای بەرکەوتنی بە بۆردوومانێک، جەڵتە لێیداوە و لەدەست و پێ کەوتووە، هەدیە دەڵێت: "من نیگەرانی خۆم نیم، بەڵکو نیگەرانی خێزانەکەمم کە دەبێت ئاگایان لێمبێت."

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٤ی ئەیلوول و ١٩ی ئەیلوولدا، لە دوای بۆردوومانکردنی یەکێک لە چیاکانی دەورووبەری ماڵەکەیان لە گوندی هرورێ لەلایەن تورکیاوە، ژیمان، عەبدوڵڵا و هەدیە لە نەخۆشخانە خەوێندران، ئەوان پێیانوایە لەم هێرشەدا تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە کە دوکەڵێکی سپی بووە، بووەتە هۆی هەناسە قورسی، ڕشانەوە، کۆکین، سەرگێژە و هەستیاری پێست و چاوەکانی ئەو سێ کەسە.

جیهاد عەبدوڵڵا، برای ژیمان وتی: "دەبوو ئەم ناوچەیەی ئێمە ناوچەیەکی کلتوری و گەشتیاری بێت"، بەڵام لەبری ئەوە لە ٢٣ی نیسانەوە هێرشەکانی سوپای تورکیا بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە  یەک هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچەکانی ئاڤاشین و کانی ماسێ.