شەهبا
بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ئەنجومەنی هەرێمی عەفرین لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێکی لە گوندی بابینێسای سەر بە شەهبا ڕێکخست.
لە رێپێوانەکەدا سەرجەمی دامودەزگا و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی و خەڵکی ناوچەکە ئامادەبوون، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و دروشمەکانی "ئازادی ڕێبەری ئاپۆ، ئازادیی ژنانە"، "ژنێکی ئازاد و زانا کۆمەڵگایەکی ئازاد و زانایە" بەرزکرانەوە و دروشمی ئیدانەکردنی گۆشەگیریی وترانەوە.
زەلۆخ حەنان، ئەندامێکی کۆنگرەی ستاری گوندی بابینێسای کانتۆنی شەهبا، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و وتی: داواکاری ئێمە ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان ئازاد بکرێت، دەوڵەتی تورک گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەکات و دەیەوێت بەم گۆشەگیرییە ئیرادەی گەلی بشکێنێت، ئەردۆغان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە کردووە و هاوکات داواکاریمان لە پارێزەران ئەوەیە بە زووترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بکەن، ئێمە گۆشەگیری زیندانی ئیمرالی قبوڵ ناکەین، هەمیشە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە مەیدان دەبین.
ت.پ



