ڕژاک بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ژنانی بەشداربووی خولی دروومان

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان خولێکی پەروەردەیی دروومانی بۆ ژنانی کەرکوک کردەوە و لە کۆتا ڕۆژدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ژنان.

ڕژاک بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ژنانی بەشداربووی خولی دروومان

کەرکوک

 

دوێنێ، ٢٠ی ئاب لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان خولێکی پەروەردەیی دروومان کە ماوەی دوو هەفتە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک بەڕێوەبرا و لە کۆتا ڕۆژدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ژنانی بەشداربوو.

 

خولەکە ماوەی دوو هەفتە بە بەشداری ١٠ ژن بەردەوام بوو، ئامانجی کردنەوەی خولی پەروەردەی لەم جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بۆ پێشخستنی تواناکانی ژنان و بەشداربوونی ژنانە لە کاری سەربەخۆ و ئابووری ژنانە، هەروەها بۆکەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ژنانی شارەکەیە.

 

دوێنێ کۆتا ڕۆژی خولەکە بوو، بەشداربووان بڕوانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا، لە سەرەتاشدا ڕ‌ێوەند خەلیل، مامۆستای خولەکە، سەبارەت بەو خولە پەروەردەیە قسەی کرد و  وتی: ئێمە وەکو رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە کەرکوک، بە پێویست و گرنگمان زانی کە بۆ جارێکیتر خولێکی لەو جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بکەینەوە تا بتوانن لە ئاستی پیشەی ژنانی شارەکە ببنە خاوەن کاری خۆیان و پشت بەخۆیان بەستن و لەلایەنی ئابوری سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەینن.

 

ئاماژەی بەوەشدا کە لەم خولەدا بڕوانامەی رێزلێنانتان پێ دەبەخشین هیودارام لە زووترین کات ببنە خاوەن دووکان و کاری خۆتانن، "هیوادارم لە داهاتوودا بتوانین خزمەتی زیاتر پێشکەش بە ژنانی کەرکوک بکەین، وە پێویستە ژنان بزانن کە چەند گەورەن و باوەڕیان بەتواناکانی خۆیان هەبێت لە بەڕێوەبردنی کاری خۆیان".

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.