ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەم، مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک گردبوونەوەو پەروین فاتح سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لەشاری كەركوك لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لەمیانی بایكۆتكردنیان بۆ داواكاریی مافەكانیان وتی: چاوەڕێی بەڕێوەبەری گشتیمان دەكرد بێت بۆ لامان، بەڵام وتی ئەم بابەتە كێشەی من نیە هی خۆتانە، ئەم مامۆستایانە لە كەركوك دەوام دەكەن هەقە پەرلەمانتاران و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم مەترسیانە بەهەند وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ خوێندنی كوردی پۆلی یەكەم تەنها ٧ هەزارو ٥٠٠ قوتابی تۆمار كراوە لەساڵانی ڕابردوودا ١٤ بۆ ١٥ هەزار تۆمار دەكرا، ئەگەر ئەم بایكۆتە بەردەوام بێت ئەو ژمارەیەش دەچنە خوێندنی عەرەبی، ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە حەقوایە حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتارەكان پشتگوێی نەخەن.




