یەمەن
دوای چەندین ساڵ لە جەنگ، یەمەن بەردەوامە لە تۆمارکردنی کۆلێرا و سورێژە و چەندین نەخۆشی و پەتای دیکە بەهۆی ململانێ و ئاوارەبوونی بەرفراوان و گۆرانی کەشوهەواوە.
ڕاپۆرتێکی مەیدانی لەلایەن تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا کە لە میانەی کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەم بە هاوکاری نوسینگەی تەندروستی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری قوربانیانی جەنگ پێداچوونەوەی بۆ کراوە، پشتڕاستی دەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەزارو ٦١٢ حاڵەتی نەخۆشییان تۆمارکردووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، زیاتر لە نیوەی حاڵەتەکان سکچوونی ئاوی ، کۆلێرا، د، سورێژە، ئیفلیجی توند، کۆکە و ئەوانی تر بوون.
لەنێو ئەم حاڵەتانەدا، تا بەرزترین حاڵەت بوو بە ٤٧٤ حاڵەت، ٣٠%ی کۆی گشتی ئەو نەخۆشییانە نیشان دەدات کە لە ساڵی ٢٠٢٣ تۆمارکراون، دواتر سکچوونی ئاوی توند بە ٣٤٣ حاڵەت کە ٢١%و سورێژە کە ٣٠٤ حاڵەت بووە، کۆکە ٢٣٩ حاڵەت بووە.




