لە سێ ساڵی ڕابردوودا سەدان کەس لە عێراق بە ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە

لە سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراوە و سەدان کەسیش گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

لە سێ ساڵی ڕابردوودا سەدان کەس لە عێراق بە ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستداوە

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٩ ھەزار و ٦٠٠ ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە هەبووە، لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٣١ ھەزار ڕووداو و لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٣٢ ھەزار و لەم ساڵیشدا تائێستا ١٩ ھەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە و ئەو ئامارەش ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق لەو ساڵانەی دیاریکراون لە فەرمانگە حکومییەکان، کۆگا بازرگانییەکان، نەخۆشخانە و یەکەکانی نیشتەجێبوون و زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕوویانداوە و جگە لە زیانە مادییەکانیان، سەدان کەسیش بەھۆی ئەو ئاگرکەوتنەوانە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.