قەڵەمەکەی دەشکێنێت؛ "نامەوێت ژنەکەم خوێندەوار بێت"

پیاوان هەمیشە ڕێگری لە پێشکەوتنی ژنان دەکەن و لە ڕووداوێکدا، لە هیندستان پیاوێک لەکاتی تاقیکردنەوەی بەکالۆریۆسی هاوژینەکەیدا، دەچێتە هۆڵی تاقیکردنەوە و قەڵەمی ژنەکە دەشكێنێت و دەڵێت: "نامەوێت ژنەکەم خوێندەوار بێت".

قەڵەمەکەی دەشکێنێت؛ "نامەوێت ژنەکەم خوێندەوار بێت"

ناوەندی هەواڵ

 

لە شارۆچکەی پیچۆر، کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای شیڤپوریی ویلایەتی مادیا پرادێشی هیندستان، لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بەکالۆریۆسدا، پیاوێک دەچێتە هۆڵی تاقیکردنەوەی هاوژینەکەی و تێنووسی وەڵامەکانی دەدڕێنێت و هاوار دەکات “من نامەوێت ژنکەم خوێندەوار بێت و خاوەن بڕوانامە بێت”، پاشان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێت.

 

گرتە ڤیدیۆیەکە لە ٣ی ئەیلوولدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە و ناڕەزایەتی بەرفراوانیشی لێکەوتەوە، کە تیایدا دەرکەوتووە، تێنووسی وەڵامەکان بە پارچەکراویی لە بەردەستی ژنەکە دایە و باس لەو نەهامەتیانە دەکات کە بەهۆی، ئەو پیاوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە، ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ژنەکە قۆناغی سێیەمی کۆلێژی هونەرە، بەڵام پیاوەکە بەردەوام دژایەتی کردووە و ڕێگەی نەداوە بە ئازادیی هەوڵی بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی بدات.