"دەستبەجێ دایکانی ئاشتی ئازاد بکەن"

ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە ماردین داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دایکانی ئاشتیی زیندانیکراو دەکات.

"دەستبەجێ دایکانی ئاشتی ئازاد بکەن"

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە ماردین دژی دەستگیرکردنی دایکی ئاشتی بەهیە یالچین و ٦ ژنی دیکە لە ئیزمیر و سووتاندنی ئینفازی دایکی ئاشتی هانسە بولوت لە چالاکییەکیان ڕێکخست و لە بەیاننامەیەکدا لە ناوچەی قەزای ئارتوکلو و نسێبین داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دایکان دەکەن.

 

بەسنا گونەی، دایکی ئاشتی لە بەردەم بینای پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە ئارتوکلو بەیاننامەی دایکانی ئاشتی خوێندەوە و وتی: ئێمە دایکی یەکسانی و مرۆڤایەتین، بەڵام دەستی ئەم دایکانە کەلەپچە دەکرێن و دەخرێنە زیندانەکانەوە، ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین و ئیدانەی دەکەین. بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن ڕۆیشتین و نامانەوێت دایکان کەلەپچە و دەستگیر بکرێن، داوا دەکەین دایکانی زیندانیکراویش ئازاد بکرێن.

 

"دایکەکان بۆ ئاشتی تێدەکۆشن"

پەریهان ئاتوگ، ئەندامی دایکانی ئاشتی لە بەیاننامەیەکدا کە لەبەردەم ڕێکخراوی هەدەپەی نسێبیندا خوێندرایەوە وتی: دەمانەوێت دایکە دەستگیرکراوەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن، دایکان شەڕیان ناوێت و شەڕی ئاشتی دەکەن، هەرچییەک ڕووبدات، دەستبەرداری ئارەزووی ئاشتی و دیموکراسی نابین، پێویستە دەستبەجێ دایکانمان ئازاد بکرێن، ئێمە قبوڵ ناکەین کە دایکانمان دەستگیر و دەستبەسەر بکرێن.

 

دایکی ئاشتی، ئەمینە کۆچ لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت داواکارییەکانیان بۆ ئاشتی لەبری دەستگیرکردن جێبەجێ بکرێت.