لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیا، ٣ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون

لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندی شەعەلێی سەر بە شەهبا، سێ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون.

لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیا، ٣ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی شەعلێ، عەین دەقنێ، بێلونیە، مینیخ، نەرەبیێ، تیل عەنەب، ئوم عوبێدی سەر بەشەهبا و گوندی شەوارقەی سەر بە شارۆچکەی شێرای بۆردوومان کرد.

 

لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکیادا، لە گوندی شەعلێی سەر بە شەهبا، محەمەد مستەفا-٥٠ ساڵ، ئەمینە بیلەج-٤٥ ساڵ و ڕوسەلین مستەفا-١٦ ساڵ، کە ئەندامی یەک خێزانن بریندار بوون و زیانی ماددی لە گوندەکانی تریشدا کەوتووە.

 

هەروەها دەوڵەتی تورکیا لە گوندەکانی سۆخانەک لە شارۆچکەی شێراوا تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی کرد.