ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێکى فراوان لە گوندەکانى، بیوەك، زڵزڵە، چنارە لە سنووری بەرزنجەى سەر بە پارێزگاى سلێمانى کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە ٥٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان دارستان سووتاوە و زیانێکى زۆریش بە سرووشتی ناوچەکە گەیشتووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکردووە، هاوڵاتییەکیان دەستگیر کردووە، کە لە سنووری گوندی گۆمە سارد-ی سەر بە شارەدێى گاپیڵۆن هەستاوە بە بڕینەوەی دەیان دارى سروشتیی.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا دەستگیرکراوەکە ڕێکارى یاسایى بەرامبەر گیراوەتە بەر.




