ناوەندی هەواڵ
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەیانی ڕۆژی ٣٠ی ئاب تەرمی چوار کەس لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی ئەبەردین درایڤ لە شاری ئالن لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا دۆزرایەوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، سەرپەرشتی خێزانەکە کە پیاوەکەیە بە ناوی "فەرمان" هاوژینەکەی و دوو منداڵی کوشتووە و دواتر خۆشی کووشتووە.




