لە کەمپی هۆل، ژنان بە رادەستکردنی بەکرێگیراوانی داعش هەڕەشەیان لێدەکرێت

رەغد ئەحمەد، كە لە كەمپی ئەلهۆل دەژی، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێت، هەروەها هەڕەشەی رادەستكردنی بەكرێگیراوانی داعشی لێدەكرێت.

لە کەمپی هۆل، ژنان بە رادەستکردنی بەکرێگیراوانی داعش هەڕەشەیان لێدەکرێت

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- کەمپی هۆل، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە مەترسیدارترین کەمپی جیهان ناسراوە جگە لەو ڕووداوە نامرۆڤانە زۆرانەی لە کەمپەکەدا ڕوودەدەن، ڕۆژانە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجە دەبنەوە، واتە لەلایەن ئەو پیاوانەی هاوسەرگیریان لەگەڵ كردووە هەڕەشەیان لێكراوە كە ئەگەر بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكەن ڕادەستی بەكرێگیراوانی داعشیان دەكەنەوە و یەكێك لەو ژنانە رەغد بەدر ئەحمەد تەمەن ٣١  ساڵە كە هەڕەشەی لێدەكرێت و ئەشكەنجە دەدرێت و لێی دەدرێت ڕۆژانە.

 

ڕەغەد ئەحمەد چوار ساڵ لەمەوبەر لە شاری موسڵی عێراقەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە سوریا کردووە و لە تەمەنی بیست و نۆ ساڵیدا لە کەمپی هۆل لەگەڵ پیاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ هاوسەرگیری کردووە، ماوەی دوو ساڵە تووشی ئەشکەنجەدان و هەڕەشەی رادەستکردنی بەکرێگیراوانی داعش دەکرێت.

 

'هەموو ڕۆژێک ئەشکەنجە دەکرێم'

ڕەغەد بەدر ئەحمەد، کە دوای مردنی باوکی هاوسەرگیری کردووە، دەڵێت:”لە ماڵەوە ٨ خوشکین بەهۆی دۆخی دارایی زۆر سەختەوە هاوسەرگیریم کرد و لە کەمپی هۆل بووین لەگەڵ گەنجێکی عێراقی، دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هاوسەرەکەم ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوومەوە، وە تووشی توندوتیژی بووم، وەک چۆن ئەشکەنجەم دەدات و بە بۆری ئاسن لێم دەدات، شەوان لێمدەدات و بەیانیان دووبارە دێتەوە ناوچادرەکە بۆی دووبارە لێمبداتەوە، بەجۆرێک کە کاتێک دەچمە چادرەکە دێت و سووکایەتی بە دایکم و خوشکەکەم دەکات، ئێمە تووشی توندوتیژی دەبین چونکە کەس نییە بمانپارێزێت و بەرگریمان لێ بکات”.

 

"کەس یارمەتیم نادات"

رەغد بەدر ئەحمەد رۆژانە رووبەڕووی هەڕەشەی كوشتن و رادەستکردنەوەی بەكرێگیراوانی داعش دەبێته‌وە، ئاماژە بەوە دەكات كە جەستەی پڕە لە پەڵەی ڕەش و شین بەهۆی ئەو لێدانەی کە تووشی دەبێت پشت، دەم و لووتی پڕ کردووە لە خوێن و بەردەوام ڕووبەرووی لێدان و توندوتیژی دەبێتەوە.

 

شایانی باسە لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "مرۆیی و ئاسایش" کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بە پاڵپشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ٢٥ ئاب دەستیپێکردووە بۆ هێنانی ئاسایش و ئارامی بۆ کەمپی هۆل لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی و کوشتن، لە نۆیەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.