لە ئامەد بە وشەی 'ئێمە حزبوڵڵاین' هەڕەشە لە ژنان کرا

لە ئامەد کۆمەڵێک پیاو بەو ژنانەی کە لە حەوزێکی گوندێکدا مەلەیان دەکرد، وتیان: "ئێمە گەورەکانتانمان کوشت، تا ئێستا گۆڕەکانیان نادیارە" بە وتنی "کەس بە زیندووی لێرە ناڕوات" هەڕەشەیان لە ژنان کرد.

لە ئامەد بە وشەی 'ئێمە حزبوڵڵاین' هەڕەشە لە ژنان کرا

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد - لە ئامەد، کەسێک کە لە دۆگا ئێڤلێری لە گەڕەکی تەلەیتەپە لە ناحیەی کایاپینار لە ئامەد دەژی، کۆمەڵێک پیاوی لەگەڵ خۆی بردە سەر ئەو حەوزەی ژنان تیایدا دانیشتبوون و  سووکایەتیان بەو ژنانە کرد و پیاوەکان وتیان: "ئێمە گەورەکانتانمان کوشت، تا ئێستا گۆڕەکانیان نادیارە، لەگەڵ کێ قسە دەکەن؟" و هەڕەشەی لێکردن و وتی "ئەمڕۆ کەس بە زیندووی لێرە ناڕوات".

 

پۆلیس ڕووداوەکەی بۆ ئیدارە بەجێهێشت و ڕۆیشت

دوای ئەوەی ڕووداوەکە توندتر بوو، پۆلیس هاتە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوولایان جیاکردەوە، دەرکەوت پۆلیس بە دانیشتوانی شوێنی ڕووداوەکەی وتووە: "لەگەڵ ئیدارە چارەسەری بکەن"، نوژنها قسەی لەگەڵ ژنێک کرد کە لە ناوچەکەدا دەژی و وتی: لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ڕووداو لە ناوچەکەیان ڕوویداوە و هیچ ئاسایشێکیان نییە، بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکەش، کە وەک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون وایە، لە پاڵ ئەو کەسانە وەستاون کە هەڕەشەیان لێکردوون و چەقۆیان ڕاکێشاوە.

 

"بە وتنی ئێمە حزبوڵڵاین هەڕەشە لە ژنان کرا"

ژنێکی گەنج، کە لەبەر باری ئەمنی ناوی نەهێنراوە، سەبارەت بەو ڕووداوەی کە تووشی بووە، وتووی: هێشتا ڕووداوەکان کۆتاییان نەهاتووە، دوای ڕووداوەکە بەڕێوبەری سیتییکە هاتە لامان و چەقۆکەی دەرهێنا، دایکم بێهۆش بوو، بردمان بۆ نەخۆشخانە. پۆلیس گەیشتە شوێنەکە بەڵام بەبێ ئەوەی کەس دەستگیر بکات ڕۆیشت، ئێمە ئێستا مامەڵە لەگەڵ ئەمانەدا دەکەین، حەوزەکە حەوزێکی داخراو بوو و لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کارەیان کرد، بەرگری لەو کۆمەڵکوژییانە کرد کە بەرامبەرمان کراوە، چەند خولەکێک هەڕەشەی لێکردین بێ ئەوەی بترسێت. وتیان ئێمە حزبوڵڵاین، کەس لێرە بە زیندووی دەرناچێت، من سکاڵا دەکەم و هەموو کەسێک لە سیتییەکە سکاڵا دەکەن، بەڵام تەنانەت کاتێک بە بەڕێوەبەرایەتی دەڵێین، بەڕێوەبەرایەتی هیچ ناکات. ئێمە دەستبەرداری ئەم دۆسیەیە نابین، ماوەی دوو ڕۆژە هەڕەشە و سووکایەتیکردن بەردەوامە.