ناوەندی هەواڵ
دوای نیوەڕۆی دوێنێ ٢٣ی ئاب، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی لە نزیک ڕێگەی گوندی تل شیر لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ-عامودا بۆردومان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا یەکێک لە کارمەندەکانی بە ناوی نەجمەدین فەیسەڵ حەج سینان گیانی لەدەستدا و پەیامنێرێکی کەناڵەکەش بریندار بوو، کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکی نووسراودا هێرشەکەی سەر میدیاکارانی شەرمەزار کرد.
بەیاننامەی کۆنگرەی ستار بەم شێوەیەیە:
لە دژی بوون و ئیرادەی ژنان و گەلی کورد و بەتایبەتی دژی بوونی پێکهاتەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە شەڕی قڕکردن، بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ، شەڕێکی ناڕەوا لە دژی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە هەموو کاتێکدا شۆڕشی ڕۆژئاوا بە دوژمنی خۆی زانیوە و لەسەر ئەم بنەمایە هێرش بە هەموو شێوەکانیەوە وەک تەواوکردنی هەڕەشەکانی ئەنجام دەدات، لە ماوەی ١٠ ساڵدا سەقامگیری و ژیانی ژنان و منداڵان و پیاوان و سروشتی خستووەتە ناو مەترسییەوە.
بە پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆریستی و دژە مرۆییەکان کە کۆمەڵکوژی دژی ناوچەکە ئەنجام دەدەن لە هەموو قۆناغێکدا، ئەم کردەوانە بەردەوامن، لە داگیرکردنی زۆرێک لە هەرێمەکان و بەزۆر کۆچکردنی گەلەکەی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گۆڕانی دیمۆگرافی، لە خراپبوونی سروشتەوە، بڕینی درەخت و ئاو لەسەر ناوچەکە، بە ئامانج گرتنی پێشەنگەکانی ژیانی ئازاد بە شێوەیەکی پیس وناڕەوشتییانە، وەک بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە، دووبارە هێرش کرایە سەر کارمەندانی کەناڵی ژن تیڤی، بەو هێرشە ترسنۆکانەیە خەڵکی مەدەنی و پەیامنێرانی کردە ئامانج، کە شەو و ڕۆژ لەسەر پێیان بوون بەهۆی چاودێریکردن و پەیوەندیکردن و ئاشکراکردنی ئەو هەڕەشانە، بەپێی یاسای جیهان، ڕاگەیاندن ناتواندرێت بکرێتە ئامانج، بەڵام لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورکیا سەرنجی جیهانی بۆ کردەوە تیرۆریستی و نامرۆڤانەکانی خۆی ڕانەکێشاوە، ئەم هێرشەی بۆ سەر ئەندامانی ژن تیڤی ئەنجام دا.
ئێمە وەک ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار بە ئامانجکردنی ژنان و منداڵان و کۆمەڵگەی مەدەنی بە شێوەیەکی گشتی کە لەلایەن هێرشەکانی دەرەوەی ستانداردەکانی مرۆڤەوە کراونەتە ئامانج شەرمەزار دەکەین و دەنگی خۆمان دەگەیەنینە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە خۆیان بە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ناودەبەن خۆیان نابیست نەکەن و بە ئەرکی مرۆیی خۆیان هەستن.




