ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق بە تایبەت لە ناوچە زۆنگاوەکان کە بووەتە هۆی وشک بوون و بەبیابان بوون، چەندین مەترسی لەپێش چاوە کە یەکێک لەوانە هەمەچەشنەی زیندەییە.
هەمەچەشنەی زیندەیی بریتییە لە جۆراوجۆری شێوەكانی ژیانی زیندەوەران و سیستمی ژینگەیی لەسەر زەوی و ناو ڕوووبار و دەریاكان، عیراق بەیەكێك لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان لەو ڕووەوە ناسراوە ئەوەش بەهۆی جۆراوجۆری ژینگەكەی و زۆری گیاندار و باڵندە كۆچەرییەكان.
لەو بارەیەوە نەجلە موحسین وائلی، بەڕێوەبەری گشتی هونەریی لە وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، هەمەچەشنەی زیندەیی ڕووبەڕووی كارەساتی ژینگەیی ڕاستەقینە بووەتەوە، ئەوەش بەهۆی كەمی ئاوی ڕووبارەكان و زۆنگاوەكان و زەوییە تەڕەكان.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، چونكە هەمچەشنەیی ئاو و ئۆكسجینی تواوە كەمبووەتەوە و ئاوی سوێر زۆر بووە، بۆیە داوا لە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو دەكەن كە چارەسەری خێرا بۆ كێشەی ئاو بدۆزێتەوە.




