فەرمانی ٧٤ لە شەهبا بە بیرهێندرایەوە

گەنجانی ئێزیدی عەفرین-شەهبا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال لە کانتۆنی شەهبا یادی فەرمانی ٧٤یان کردەوە.

فەرمانی ٧٤ لە شەهبا بە بیرهێندرایەوە

شەهبا

 

لە یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژی شەنگال کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕوویدا، دوێنێ گەنجانی ئێزدی عەفرین-شەهبا بۆنەیەکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا، چالاکییەکە لە گۆڕستانی پاکڕەوانی بەرخۆدانی سەردەم لە شەهبا بەڕێوەچوو.

 

سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دواتر بەیاننامە لەلایەن یاسمین جندۆ، ئەندامی یەکێتی ئێزیدییەکانی عەفرین-شەهبا خوێندرایەوە.

 

یاسمین جندۆ وتی: وەک گەنجانی ئێزدی، لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی گەلی شەنگال لە ٣ی ئابدا، شەرمەزاری دەکەین و ئەو ئازارەمان لەبیرە، لەگەڵ گەلی شەنگالمان و هەموو ئەو شەهیدانەدا وەستاوین کە لە فەرمانەکەدا گیانیان لەدەستدا، بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لە ڕۆحی گەنجانی ئایندەدا چێندراوە و هەزاران کەسیش لە ئێستاوە تێکەڵ بە هەوای شەنگال بوون و چەکەکانیان داوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ دوژمن و ڕزگارکردنی خاکی پیرۆز لە دەستی داعش، ژنان و پیاوانی ئێزیدی لە شەنگال هێزی سەربازی خۆیان پێکهێنا و تۆڵەی ژنانی ئێزدییان لە ڕەققە کردەوە، لە کەسایەتی هەموو شەهیدانی دۆزی ئازادیدا کە لەم شۆڕشەدا گیانیان لە دەست دا، داوا لە هەموو گەنجەکانمان دەکەین کە هێڵی شەهیدەکانیان پەیڕەو بکەن و ئامانجەکەیان بەدی بهێنن.

 

پاشان بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گۆڕی پاکڕەوان کۆتایی بە چالاکییەکە هێنا.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.