فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک چیای ئاسۆس بۆردومان دەکەن

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای توركیا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری شارۆچكەی قەڵادزێ كردووە.

فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک چیای ئاسۆس بۆردومان دەکەن

ناوەندی هەواڵ

کاتژمێر  ١٠:٠٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای توركیا بۆردوومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری شارۆچكەی قەڵادزێ كردووە و تائێستاش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

 

بەهۆی ئەوەی تا ئێستا فڕۆکەکان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە زیانەکان نەزانراون.

 

ئەوە لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر باشوری کوردستان چڕکردووەتەوە و لە ١٧ی ئەم مانگەوە زۆرینەی ناوچەکانی بۆردومان دەکات و هێرشی زەمینیشی دەستپێکردووە.