ئەستەنبوڵ
ئەسرا سۆلین داڵ، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، کە لە ٢٤ی نیساندا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سیاسی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ، بە تۆمەتی "سەر بە ڕێکخراوێک" دەستگیر کرا، ڕووبەڕووی پشکنین کردن بە ڕووتی بووەوە.
ئەسرا سۆلین داڵ لە زیندانی داخراوی ژنانی باکرکۆی، بە ڕووتی پشکنینی بۆ کراوە، کە پێچەوانەی یاساکان و پێشێلی مافی مرۆڤە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە سکاڵای تاوانکاری لەسەر ئەم پێشێلکاریانە تۆمار دەکات.




