لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینیدا بازاڕەکان داخراون و مانگرتنی سەرتاسەرییە

گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە پەیوەست بوون بە مانگرتنەکانەوە، لە کاتێکدا چەند مانگێکە دوکانداران ئاگادار دەکرێنەوە کە نابێت بەشداری مانگرتن بکەن و دوکانەکانیان دابخەن.

لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینیدا بازاڕەکان داخراون و مانگرتنی سەرتاسەرییە

سنە

 

١٦ی ئەیلوول، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی، چەند ڕۆژێکە هەموو لایەن و ڕێکخراوە کوردییەکان بانگەوازییان کرد پێکەوە بەشداری مانگرتنی سەرتاسەری ببن و لەو ڕۆژەدا دوکان و بازاڕەکان دابخەن، ئەمڕۆش زۆرینەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوکانەکانیان داخران و بەشداری مانگرتن بوون.

 

خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شاری سنەشەوە، جارێکی دیکە پەیوەست بوون بە مانگرتنەکانەوە، لە کاتێکدا چەند ڕۆژێکە ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی تەلەفون و بانگکردنیان بۆ ئیتلاعات، بەڵێننامەیان پێ پڕدەکەنەوە و هەڕەشە لە دوکانداران دەکەن کە نابێت دوکانەکانیان دابخەن و بەشداری مانگرتن بکەن.

 

لە مانگرتنە سەرتاسەرییەکاندا، سنە مانگرتنی تەواوەتی ڕاگەیاندووە و نەک هەر دوکاندارەکان بەڵکو هەموو شەقامەکانی شار لە خەڵک چۆڵ بوون و ئەمەش نیشانەی بەڵێنی ئازادی گەلە بە شەهیدان و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی.

 

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.

 

دیواندەرە

 

هەروەها لە شارەکانی دیکەی وەک،  سەقز، مەریوان، دیواندەره، بۆکان، شنۆ، ڕوانسەر، جوانڕۆ، بانه، کامیاران، دێگولان، پاوە مانگرتن ڕاگەیەندراوە.