ناوەندی هەواڵ
لە دارستانەکانی ئاکبەلەن، کە دەکەونە ئیکیزکۆیا میلاسا موغلا و کۆمپانیای Limak لەگەڵ ICبەیەکەوە بۆ فراوانکردنی ناوچەی کانی وزە دەستی کردووە بە لەناربردنی سروشت، لە دژی کۆمەڵکوژی سروشت خەباتی دانیشتوانی ئیکیزکۆ و بەرگریکارانی ژیان لە ٢٣ەمین ڕۆژدا بەردەوامە.
ڕێگە نەدرا توالێتی گەڕۆک دابندرێت
لە ٢٢مین ڕۆژی تێکۆشاندا، چوار توالێتی گەرۆک ڕەوانەی ناوچەکە کرا لەلایەن شارەوانی ئیزمیر بۆ گوندنشینان و پارێزەرانی ژیان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە ڕاگیران، ئەو هاوڵاتیانەی کە هەوڵیاندا تەوالێتی گەڕۆک ببەن بۆ ناوچەی پارێزەران، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەریان.
بەربەستەکان دروستکران
دوو کەس بە لێدانەوە دەستگیرکران و بەربەستیان لەبەردەم توالێتە گەڕۆکەکان، شارەوانییەکە توالێتی گەڕۆکی لە ڕێگەی کۆمپانیاکانەوە نارد، بەڵام گەڕێندرانەوە چونکە سەربازەکان ڕێگەیان نەدا دابندرێن.
ئەو پارێزەرانەی کە دەستگیرکراون لە شەودا ئازادکران.




