لە عێراق پێشنیاری گۆڕینی ڕەنگی باڵەخانەكان دەكرێت بۆ ئەوەی تیشکی خۆر بدەنەوە

لە عێراق پێشنیاری گۆڕینی رەنگی باڵەخانەكان دەكەن بەو ڕەنگانەی كە تیشكی خۆر دەدەنەوە و بەرگری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەكەن.

لە عێراق پێشنیاری گۆڕینی ڕەنگی باڵەخانەكان دەكرێت بۆ ئەوەی تیشکی خۆر بدەنەوە

ناوەندی هەواڵ

 

عێراق لەسەر ئاستی جیهان پێنجەم وڵاتە كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە زۆرترین كاریگەریی لەسەر دروست بووە و ڕۆژەکانی بە گەرمایەکی زۆر تێدەپەڕێنێت، بۆ کەم کردنەوەی ئەم کاریگەرییەش داوای گۆڕینی ڕەنگی شەقام و باڵەخانەکان دەکرێت کە توانای دانەوەی تیشکی خۆریان هەبێت.


ڕوانگەی عێراقێكی سەوز لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، هۆكارێكی بەرزی پلەكانی گەرما دەگەڕێتەوە بۆ ڕەنگی شەقام و باڵەخانەكان، كە ڕەنگیان ڕەش و سوور و زەردە.
 

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەندێک لە وڵاتان بۆ كەمكردنەوەی پلەكانی گەرما ڕەنگی شەقام و باڵەخانەكان دەگۆڕن بۆ ئەو ڕەنگانەی گەرمی كەم دەكەنەوە، وەك سپی و شینی ئاسمانی، هەربۆیە لە عێراقیش داوا دەکرێت ڕەنگی شەقام و باڵەخانەكان  بگۆڕدرێن.