ناوەندی هەواڵ
چەندین ساڵە لە تورکیا، شارەزایان هۆشداریان داوە کە گەندەڵیی و سیاسەتەکانی حکومەت بووەتە هۆی ئەوەی کە بینا نوێیەکان سەلامەت نەبن بۆ ژیان و نیشتەجێبوون تێیدا، بەڵام ئەم قسانە پشتگوێ خران و لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ی شوبات سەدان هەزار بینا لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕووخان و تەختی زەوی بوون.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی شوبات، بەکر بۆزداغ، وەزیری داد ئاماژەی بەوەکرد کە ١٨٤ گومانلێکراو کە بەڵێندەرەکانی بیناسازی و خاوەن موڵکەکانی تێدایە، دەستگیرکراون.
دوو هەفتە پێش ئێستا، دەسەڵاتداران وتیان کە ١١٣ فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە و ئیستاش ئاشکرایدەکەن کە لێکۆڵینەوەکان فراوانتر بوون و ٦٠٠ کەس لێکۆڵینەوەیان لەگەل دەکرێت.




