ناوەندی هەواڵ
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕایگەیاند، پێویستییان بە بڕی ٤.٣ ملیار دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە مرۆییەکانی ساڵێکی وڵاتی یەمەن، لەکاتێکدا بەهۆی شەڕی چەند ساڵە و ململانێ و قەیرانەوە دۆخی هاوڵاتیان تا دێت بەرەو خراپبوون دەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری بەپەلە پێشکەش بە نزیکەی ١٤ ملیۆن کەس دەکات، هاوکات ٢١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی دەبێت بۆ خزمەتگوزاری پاراستن لەمساڵدا، ئەم هاوکارییەش لە ساڵی ڕابردوودا-٢٠٢٢ ٢٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بووە.
هەروەها پلانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ٤.٢٧ ملیار دۆلار بۆ یارمەتیدانی ١٧.٩ ملیۆن کەس دابین دەکات.




