ناوەندی هەواڵ
پۆلیسی ئیدارەى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاژمێر ٧:٥٢ خولەکی بەیانى ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی ئۆردوگای چۆمانی شارەدێی چوارقوڕنە لە هەرێمی ڕاپەڕین ڕوویداوە و بەھۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان ژنەکە ناوی "ئــ ، مـ ، خـ ) کە تەمەنى ٢٥ ساڵ بووە گیانی لەدەستداوە، ھۆکاری ئاگرەکەوتنەوەکە بە ھیتەری کارەبایی خراوەتەڕوو کە شۆرتى کردووە و بەهۆیەوە ئاگرکەوتووەتەوە، لە ئەنجامدا دارو پەردووی خانوەکەش بەسەر ئەو هاوڵاتیەدا ڕووخاوە و بەو ھۆیەوە تەواوی جەستەی سوتاوە و گیانى لەدەستداوە.




