لە دیالە ژنێکی گەنج بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە دیالە ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٦ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان ڕێژەکەی ڕوو لە زیادبوونەو وتنی "باری دەروونی تەواو نەبووە" بووەتە ڕێگای دەربازبوون لە یاسا بۆ تاوانباران و بکوژانی ژن.

 

شەوی ڕابردوو پۆلیسی شارەدێی عوزێمی سەر بە شارۆچکەی بەعقوبەی دیالە، لە کوژرانی ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٦ ساڵان ئاگادارکراوەتەوە، کە دوو گوڵە بەر سەری کەوتووە.

 

پۆلیسی پارێزگای دیالە لەو بارەیەوە بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەکردووە، باوکی ژنە گەنجەکە تەرمی کچەکەی لەگەڵ خۆیدا بردووەتە بنکەی پۆلیس و وتوویەتی کە کچەکەی باری دەروونی تەواو نەبووە و بە چەکی کڵاشینکۆڤ دوو گولـلەی لەسەری خۆیداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەرمەکە دەستبەجێ ڕەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە کراوەو ڕێکاری یاسای گیراوەتەبەر.