ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ کێشەی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ٧٤ ناوەندی کوردستان و جیهانەوە دەستی پێکرد، گروپی ئامارا گۆرانی و کلیپێکی نوێی بە ناوی "ئاپۆ ڕۆژە" بە ٣ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە.
تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن باران دڵبەهار نووسراوە و ئاوازەکەی لەلایەن سەرخۆبوون زەینۆ داڕێژراوە، بەشی کوردی گۆرانییەکە لەلایەن گروپی ئامارا و بەشی عەرەبی لەلایەن مینت عەلا ئاڵتۆمای لە پێکهاتەی عەرەبی خەڵکی شاری ڕەققە و بەشە ئینگلیزییەکەی لەلایەن کارۆلین مەرسەر لە ئەوروپا وتراوە،
دەرهێنەری کلیپەکە ناوی نادیا دەروێشە و سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن کۆما ئاماراوە نووسراوە.
ڤیدیۆ کلیپی "ئاپۆ ڕۆژە" دەتوانن لە کەناڵی فەرمی یوتیوبی گروپی ئامارا ببینن؛




