حەسنا محەمەد
شەهبا- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لەو ڕۆژەوە کە عەفرینیان داگیرکرد، هێرشەکانیان بۆ سەر کۆچبەرانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا ڕانەگرتووە، لە ڕێگەی هێرشەوە دەیانەوێت ئیرادە و هێزی ئاوارەکان لاواز بکەن و دەستبەرداری بەرخۆدان ببن، ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان وەرزی کشتوکاڵ لە تەواوی ناوچەکە دەستی پێکردووە و دەوڵەتی تورکیش کاتێک هێرشەکانی ئەنجام دەدات، دەستبەجێ کێڵگەکانی خەڵک دەکاتە ئامانج و کێڵگەکان ئاگریان تێبەردەدرێت، ئەمەش زیانێکی لێدەکەوێتەوە و ئامانجەکەشی ئەوەیە سیاسەتی برسیکردن بەسەر کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا جێبەجێ بکەن.
"دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت بەرخۆدانی گەل ڕابگرێت"
فاتیمە بریمۆ کۆچبەرێکی عەفرینی دانیشتووی کانتۆنی شەهبایە، ڕایگەیاند، نە هێرشەکان و نە هەڕەشەکانی داگیرکەران ناتوانن ئیرادە و بەرخۆدانیان بشکێنن، "ئێمە ماوەی ٧ ساڵە لە شەهباین، لە کۆچبەریشدا بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەین، تەنها بۆ ئەوەی بە کەرامەتەوە بگەڕێینەوە بۆ وڵاتەکەمان، با دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرگیز بە خەیاڵیدا نەیەت کە ئێمە دەستبەرداری بەرخۆدانی خۆمان دەبین و تەسلیمی داگیرکارییەکە دەبین، ئێستا وەرزی کشتوکاڵییە و خەڵک بە کشتوکاڵ بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هێرشەکانی کێڵگەکان و خۆراکی خەڵک دەکاتە ئامانج، ئێمە دەڵێین داگیرکاری تورکیا ناتوانێت بەسەر سیاسەتی برسێتی خۆیدا زاڵ بێت و ڕێگری لە بەرخۆدانی خەڵک بکات.
"ئێمە لە هێرشی داگیرکاری ناترسین"
فیدان بەکر کۆچبەرێکی دیکەیە و هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد و داوای کۆتاییهێنانی بەو هێرشانە کرد و وتی: ئێمە لە خاکی خۆمان دوور کەوتووینەتەوە و پەنامان بۆ ناوچەکانی کۆچ بردووە، بە درێژایی ساڵانی کۆچکردن، سەرەڕای ئەو هەموو سەختییە و نەبوونی دەرفەتی ژیان، ئێمە هێشتا لە دژی داگیرکاری تورکیا بەرخۆدانی دەکەین و بە چالاکییەکانمان ئیدانەی دەکەین، داگیرکەری تورکیا هەوڵ دەدات بە سیاسەتی داگیرکاری خەڵک بترسێنێت، بەڵام ئێمە لە تۆپباران ناترسین و تا گەڕانەوە بۆ عەفرینیش شەهبا بەجێناهێڵین.




