ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیركەری تورك سنووری بامەڕنێی نزیك لە پارێزگای دهۆكی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان كرد.
بەپێى زانیارییەکان، کە لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە دەستکەوتووە، لە ئەنجامى هێرشەکەى دەوڵەتى تورک بۆ سەر بامەڕنێ هاوڵاتییەک بە ناوى عەلی جەمیل گیانی لەدەستدا، کەسێکى دیکە بریندار بووە و هاوڵاتییەکى دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنە.
هەر بەپێى زانیارییەکان، ئەو کەسەى لە ڕووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە خەڵکى شارەدێى باتیڤایە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک.




