لە ئامەد چوار زیندانی ژن مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکردووە

لە زیندانی ژنانی ئامەد، چوار ژن کە ڕۆژنامەنووس دەریا ڕەن-ی تێدایە مانگرتنیانژ لە خواردن دەستپێکردووە.

لە ئامەد چوار زیندانی ژن مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکردووە

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکان لە ٢٧ی تشرینی دووەم مانگرتنیان لە خواردن بە داوای "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرێک بۆ پرسی کورد" دەستپێکرد.

 

ڕۆژنامەوانان دەریا ڕەن، شیلان ئیلماز، هانم ئیش و هێلین ساین، کە لە زیندانی ژنانی ئامەدن بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژە مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکردووە.