بەهۆی هەڵوێستێکییەوە ئەکتەر مەلیسا بارێڕا لە فیلمی "Scream 7" دوورخرایەوە

مەلیسا بارێڕا، ئەکتەری مەکسیکی بەهۆی ڕاگەیاندنێکی پشتگیری بۆ فەڵەستین، لە فیلمی "Scream" دوورخرایەوە.

بەهۆی هەڵوێستێکییەوە ئەکتەر مەلیسا بارێڕا لە فیلمی "Scream 7" دوورخرایەوە

ناوەندی هەواڵ

 

مەلیسا باڕبێرا، ئەکتەر و گۆرانیبێژی مەکسیکی کە بە فیلمەکانی "In the Heights"،  "Scream 6"، "Carmen" ناسراوە، ڕایگەیاند ، لە فیلمی "Scream 7" دوورخراوەتەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، پشتیوانی لە فەڵەستین کردووە.

 

مەلیسا باڕێرا لە هەژماری میدیا دیجیتاڵییەکان دوورخستنەوەی لە فیلمەکەدا ڕاگەیاند و جارێکی دیکە گرتە ڤیدیۆییەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە ئاو و کارەبای غەززە دەبڕێت و ڕێگری دەکات لە گەیشتن بە هاوکارییەکان بۆ غەززە. لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاند خۆی لە مەکسیکەوە هاتووەو، دەبێت فەڵەستین و مەکسیک هەنگاوی متمانەبەخۆ بنێن لە ڕێگەی دەوڵەتێکی سەربەخۆوە.

 

لێکۆڵینەوەکەی سپایگلاس لەسەر بەشەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لێدوانەکەی ئەو ئەکتەرە "دژە ڕەگەزپەرستی" و "وشەی ڕق"ەو هۆکاری دوورخستنەوەکەی بووە.