ناوەندی هەواڵ
چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ئەنقەرە دەستگیرکران، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "پێکهێنانی ڕێکخراوێک و بەڕێوەبردنی" یەکەم دانیشتنی دادگایی کردنیان لە ٢٥مین دادگای باڵای تاوانی ئەنقەرە ئەنجامدرا، گوڵستان دەهشێت، دیدار چەشمە، بەدیا ئاکایە، فیگەن ئاراس کاپلان، فیگەن ئەکتی، مەکی ئۆرمانچی، هاتیجە گۆنگۆر، هولیا کیناگو و ئامینە دەمیر چۆبان ئازادکران.
"لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان"
بەدیا ئاکایە، فیگەن ئاراس کاپلان، فیگەن ئەکتی و مەکیە ئۆرمانچی چالاکوانانی تەژەئا، ئەمڕۆ لەلایەن خێزانەکانیان، ڕێکخراوی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکانی ئامەدو ناوچەکان، ڕێکخراوی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان "HEDEP" لە ئامەد و ناوچەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی هاریکاری خێزانەکانی زیندانیان "TUAY-DER"، کۆمەڵەی کولتوور و یەکێتی، پشتیوانی و هاوکاری ئەو خێزانانەی کەسوکاریان لە دەروازەی شارستانی ونکردووە "MEBYA-DER" فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پاڵپشتی یاسایی لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەد "MED TUHAD-FED" و کۆمەڵەی ٧٨ەم لەسەر ڕێگای ڕەحا و ئامەد پێشوازییان لێکرا.
بەدیا ئاکایە لە پێشوازییەکەدا وتی: سوپاسی ئەوانە دەکەین کە پێشوازییان لێکردین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان لە هەموو شوێنێک.
ئەم پێشوازییە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.




