ناوەندی هەواڵ
ڕولا دەشتی، ئەمینداری جێبەجێکاری بەرنامەی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تەنها لە ماوەی چوار هەفتەدا چوار هەزار و ٣٠٠ منداڵی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی منداڵە کوژراوەکانی غەززە زیاتر لە ژمارەی ئەو منداڵانەیە کە لە ململانێ چەکدارییەکانی ٢٢ وڵات لە ساڵی ٢٠٢٠دا گیانیان لەدەستداوە.
دەربارەی گیان لەدەستدانی منداڵان بەهۆی شەڕی ئۆکرایناو ڕوسیاوە، ڕایگەیاند، بەپێی ئاماری حکومەتی ئۆکرانیاش ٥١٠ منداڵ لە ئەنجامی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە ئەو ئامارەش ماوەی ١٩ مانگە تۆمار کراوە.




