ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕایگەیاند ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە گوندی ئەڤراز لە ناوچەی مابەتای عەفرین کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیاو چەتەکانیدایە کوژراوە.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند کە تەرمەکە لە ١٨ی ئەیلوولدا بە هەڵواسراوی لەناو زەیتووندا دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ژنەکە بە ناوی "حەیات" خەڵکی گوندی قەرگۆلی ناوچەی بلبل بووە و تەرمەکەی لە گەڕەکی زەدی نێژراوە.




