ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ٩ی تەمموزەوە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین چەند ناوچەیەکی کۆریای باشووری گرتووەتەوە و بووەتە ھۆی دروستبوونی لافاوێکی بەھێز، بەو هۆیەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بێسەروشوێنن.
لە چەند ناوچەیەکیش بەھۆی داڕووخانی زەوییەوە ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیان گیریان خواردووە، هەروەها نزیکەی ٧ ھەزار کەسیش ئاوارەبوون، لە هیندستانیش ماوەی دوو ھەفتەیە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی گرتووەتەوە و بەھۆیەوە تائێستا ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، زۆربەی خوێندنگە و زانکۆکانیش داخراون.
لە شاری نیودەلھی ژمارەیەکی زۆری خانووی دانیشتووانی شارەکە ژێرئاو کەوتوون و نزیکەی ٣٠ ھەزار خێزان ئاوارەبوون و ماڵ و خانووەکانیان زیانی زۆری بەرکەوتووە.




