ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٠ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکردووە، کە ویستویانە منداڵێک بە ٢٥ ملیۆن دینار بفرۆشن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو منداڵەی ویستویانە بیفرۆشن تەمەنی پێنج ساڵ بووە و پۆلیس لە کاتی کارە بازرگانییەکەدا دەستگیری کردوون.




