ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداری کورد عەزیمە ئارسون، خەڵکی شرناخی باکووری کوردستان، کە ویستبووی ڕۆژی ٢ی ئایار لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکەوە دەستبەسەر کرا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کۆنگرەی ستار سەرنجی بۆ دۆخی تەندروستی عەزیمە ئارسون ڕاکێشا و داوای لە حکومەتی باشووری کوردستان کرد، دەستبەجێ هاوڕێکەیان ئازاد بکەن و ڕێگەی پێبدەن بچێتە ئەوروپا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پەدەکە بەرپرسیارە لە ژیانی عەزیمە ئارسون، ە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.




