شیلان ئاراس
شەنگال- ژنانی ئێزدی کە لە فەرمانی ٧٤دا ڕووبەڕووی توندترین توندوتیژی بوونەوە، بە ڕێکخستن بوون و تێکۆشانیان لە دژی توندوتیژی سەر ژنان زیاد کرد، بە نزیک بوونەوە لە ٢٥ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر، یەکێتی ژنانی گەنج ڕایگەیاند، کە تا ڕۆژی ٢٥ی مانگ چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت و بە بڵاوکردنەوەی نامیلکە دەستیان بە چالاکییەکان کرد.
دوێنێ ١٥ی تشرینی دووەم لە ناوچەی سنونێ، ژنانی گەنج نامیلکەیان بڵاوکردەوە و لە دەوروبەری فولکەی مام زەکیی وێنەی توندوتیژی، وێنەکانی تایبەت بە هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا و ئەو ژنە شەهیدانەی بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگە گیانی خۆیان بەخت کرد، هەڵواسران.
لەسەر ئەو بابەتە، ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنج هەدیە حاجی و زیلان شەنگالی بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، هەرچەندە گۆڕان لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا هەیە، بەڵام ژنان هێشتا لە کۆمەڵگەدا زوڵم و ستەمیان بەرامبەر دەکرێت و ڕایانگەیاندووە، کە وەک ژنانی گەنج ئەرکی خۆیان دەگرنە ئەستۆ بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنانی گەنج و گۆڕینی کۆمەڵگە















