جیهان بەشداری داگیرساندنی مۆم بۆ ناگیهان ئاکارسەل دەکات

ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارە بە کاتی باشووری کوردستان مۆم بۆ یادی ناگیهان ئاکارسەل دادەگیرسێنرێت.

جیهان بەشداری داگیرساندنی مۆم بۆ ناگیهان ئاکارسەل دەکات

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ژنۆلۆژی بڵاوی کردەوە کە، بانگهێشتی هەموو ژنانی جیهان دەکات بۆ داگیرساندنی مۆمێک و خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی ناگیهان ئاکارسەل، کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی میتی تورک بە هاوکاری نۆکەرانی ناوخۆیی لە سلێمانی تیرۆر کرا.

 

بەپێی بڵاوکراوەکەی ژنۆلۆژی، ئەمشەو، ١٢ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە بە کاتی ئەوروپا و کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارە بە کاتی باشووری کوردستان مۆم دادەگیرسێت و یەک خولەک بێدەنگی ئەنجام دەدرێت.

 

هەروەها داوا دەکات ڤیدیۆی هەڵوێستەکان لەگەڵ هاشتاگی#Nagihanakarsel  و #jinjiyanazadi بڵاوبکرێتەوە.