دەوڵەتی تورکیا داوای هاوکاری لە خەڵکی ئامێدی دەکات

دوای لەشکرکێشی و دانانی بازگە لە ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، دەوڵەتی تورکیا داوای هاوکاری لە خەڵکی ناوچەکە دەکات.

دەوڵەتی تورکیا داوای هاوکاری لە خەڵکی ئامێدی دەکات

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوە هەرێمییەکان لە سنووری بامەڕنێ و کانی ماسێی سەر بە پارێزگای دهۆک، بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک پاش هاتنیان بۆ سنوورەکە، سەرەتا بازگەیان دانا و داوای ناسنامەیان لە هاوڵاتییان دەکرد، بەڵام ئێستا داوا لە خەڵک دەکەن هاوکارییان بکەن.

 

بەگوێرەی ئەو وێنە و بەڵگانەی کە بۆ ڕۆژنیوز نێردراون، سوپای داگیرکەری تورک، پڕۆشەر و پۆستەر لە ناوچەکە بڵاو دەکەنەوە کە لەسەری نووسراوە، “بە هاوکاری ئێوە ئەمنییەتی ناوچەکە توندتر دەکەینەوە و چاوەڕوانی پشتیوانی ئێوەین.”

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە سەرەتادا بە زمانێکی فریودەرانە و چەواشەکارانە، بە بەکارهێنانی وشەی نەرم و شیرین داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکەن بۆ ئەوەی هاوکارییان بکەن لە داگیرکردنی هەرێمی کوردستان و خیانەتکردن لە گەلەکەیان، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی کۆمەڵکوژیی و وێرانکردنی ناوچەکە دەکەن.