ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی چاناکەڵە، ئەمڕۆ لە ئامەد پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و چەندین کەس دەستگیر کران.
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا لە ناوچەی ڕێزان و پێیاسی سەر بە ئامەد لە باکووری کوردستان، سدیقە سلێمانئۆغڵوی تەمەن ٨٣ ساڵ و بووکەکەی بە ناوی نەتیجە سلێمانئۆغڵوی تەمەن ٥٣ ساڵ دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی سوری ئامەد.




