هەڵەبجە
دوێنێ لە شاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ژینگە دۆستان و ژنان، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژناندا، پێشەنگایەکی کاری دەستی ژنان کرایەوە، کە ئەو کەلوپەلانەی لە خۆدەگرت، لەلایەن هاوڵاتیانەوە فرێ درابوون و دووبارە بەکارهاتوونەتەوە.
حوسنا مەحمود، هونەرمەند و شێوەکار وتی: وەکو بەشی ژینگەی ڕێکخراوی نوێ هەستاوین بە نمایشکردنی نمونەی بەشێک لە کار کردنمان، کە لە ماوەی ساڵیکدا کارمان لەسەر کردوون و ئەو کەلوپەلانەمان نمایش دەکرد، کە خەڵک سوودیان لێنابینێ و ئێمە دووبارە دیزاینمان کردووەتەوە و بەکاری دەهێنینەوە، ئامانجمانە ئەو جلوبەرگانەی پێویستیان نیە، دووبارە بە بەرگی نوێ بە کاری بهێنینەوە بە شێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێش.
پێشەنگاکە ئەمڕۆ، ٩ی ئادار دەستی پێکرد و بڕیارە سبەینێش بەردەوام بێت.




