پەدەکە ڕێگە نادات خێزانێکی ئاوارەی عەفرینی بچنە ناو هەولێرەوە

ماوەی سێ ڕۆژە چوار خێزانی كوردی ڕۆژئاواى کوردستان لە نێوان كۆیە و هەولێر گیریان خواردووە و پەدەکە ڕێگەیان نادات بچنە ناو هەولێر

پەدەکە ڕێگە نادات خێزانێکی ئاوارەی عەفرینی بچنە ناو هەولێرەوە

ناوەندی هەواڵ

 

ماوەی سێ ڕۆژە چوار خێزانی كوردی ڕۆژئاواى کوردستان، کە پێکدێن لە ٢٠ کەس، لە نێوان كۆیە و هەولێر گیریان خواردووە و پەدەکە ڕێگەیان نادات بچنە ناو هەولێر.

 

خێزانەکە خەڵکی شاری عەفرینن و ژن و منداڵی ساوایان لەگەڵدایە و لە بارودۆخێكی خراپدان، چونکە دەیانەوێت بچنە هەولێر، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە ڕێگەیان لێ دەگیرێت و ناهێڵن بچنە هەولێر، ڕێگای گەڕانەوەشیان بۆ سلێمانی پێ نادرێت، چونكە لە بازگەی تۆبزاوا ناهێڵن بگەڕێنەوە.

 

لە ئێستادا بەشێک لە ژن و منداڵەكانى ئەو چوار خێزانە باری تەندرووستیان تێك چووە و هیچ لایەنێکیش بە دەم داواکارییەکانیانەوە نەچووە، خێزانەکە داوا دەكەن حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هانایانەوە بچن.

 

سەرچاوە: ئاژانسی ڕۆژنیوز