ناوەندی هەواڵ
شیما سان غوبتا، نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف لە عێراق ڕایگەیاند، شانازی دەكەن بە عێراقەوە كە توانیویەتی بەكتریا و نەخۆشییەكانی كەمبكاتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی هەڵمەتەكانی كوتانەوە بووە و سوپاسی وەزارەتی تەندروستی عێراقی کرد، كە ئەو دەستكەوتەی بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو ڕێكخراوی یونسێف و تەندروستی جیهانی پشتیوانی دەكەن بە ئامۆژگاریكردن و ڕاوێژكردن پێیان.
شیما سان غوبتا باسی لەوەشكردووە، كوتانەكان دەریانخستووە كە ستراتیجیەتێكی گرنگ و گەورەیان هەیە لە پاراستنی ژیاندا، هەروەها ڤاكسینەكانی منداڵ هاوكار بووە بۆ ژیانێكی شایستە و دوور لە كێشە تەندروستییەكان كە لە ڕێگەیانەوە هاوكارن بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی تەندروست.



