شەنگال
دوێنێ، ٢٨ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە چەکی سوپای تورکیای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە نزیک ڕێگەی جدال لە شەنگال و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ، لە گۆڕستانی شەهیدان دڵگەش و بەرخۆدان ڕاگەیەندراوێکیان و ئاماژەیان بەوەدا، کۆمەڵگەی ئێزدی هەمیشە بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان بۆ پاراستنی بەهاکان و تا کۆتایی خاوەنداری لە خاکەکەیان دەکەن.
"بە داعش نەیانتوانی ئێمە تێکبشکێنن ئێستا دەیانەوێت بە هێرشکردن بەردەوامبن"
ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن نەعەم ئیلیاس، ئەندامی تاژێ خوێندرایەوە و وتی: ئێمەی ژنانی ئێزدی کە تا ئەمڕۆ فەرمانمان لەسەرە، ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدان کۆبووینەتەوە و ئیدانەی هێرشی دوژمنان دەکەین، ئەوان نەیانتوانی بە چەتەکانی داعش لەناومان ببەن، بۆیە دەیانەوێت هەموو ڕۆژێک بە فڕۆکە لەناومان ببەن، لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ جیهان چاوی لە دوژمنەکانمان داخست و فەرمانەکە لەسەر ئێمە جێبجەێکرا، ئەمڕۆش لە هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیست و بکوژی تورکیا بێدەنگ و بێئاگان، بەڵام وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و وەک دایکانی شەنگال، لە بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا خۆڕاگری دەکەین، چونکە ئیرادەی ئێمە لە هەموو هێرشەکانیان گەورەترە، ئەمڕۆ حکومەتی نوێی عێراق دامەزرا و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئەمڕۆ جارێکی تر هێرشی کردە سەرمان.
"ئێمە کۆیلایەتی لەسەر خۆمان و کۆمەڵگەکەمان قبوڵ ناکەین"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، هەرچییەک بکەن ئێمە دەستبەرداری خاکی شەنگال نابین ئەگەر تەنیا یەک ژن مابێت ئێمە نیشتمانمان جێناهێڵین، ئێمەی ژنانی شەنگال چیتر ژنی پێشوو نین و بە هیچ شێوەیەک کۆیلایەتی بۆ خۆمان و کۆمەڵگەکەمان قبوڵ ناکەین.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا، ژنانی ئێزدی بێدەنگی جیهان و حکومەتی عێراقیان لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەڵسەنگاند و وتیان: "ئێمە وەک ژنانی ئێزدی بێدەنگی حکومەتی عێراق شەرمەزار دەکەین، هەرکاتێک دەوڵەتی تورک بیەوێت خاکەکەمان و منداڵەکانمان تۆپباران دەکات، چەکی کیمیاییش لە دژی ئێمە بەکاردێنێت لە ئەنجامدا ئیتر ویژدانی جیهان دژی کۆمەڵگەی ئێمە و گەلی کورد نییە و حکومەتی عێراق بەم بێدەنگییە دەرگای هەموو هێرشەکانی سەر دەوڵەتی تورک دەکاتەوە".
ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی شەنگال" "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.




