بانگەوازی بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سووریا دەکرێت

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە هەرێمی فورات هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر عەین عیسا شەرمەزار کرد، کە تیایدا ٣ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و داوای کرد هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕابگیرێت.

بانگەوازی بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سووریا دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٩ی ئاب، دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر گوندی ئەلشیرکە لە ڕۆژئاوای عەین عیسا و لە ئەنجامدا ٣ کەسی یەک بنەماڵە گیانیان لەدەستدا، کە دوانیان منداڵن، هەوەها سێ دیکەش بریندار بوون.

 

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە هەرێمی فورات بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە هێرشەکە بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی دوژمنکارانە و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافی جێبەجێ دەکات، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تیشکی خستەسەر بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم هێرشانە و داوای کرد؛

 

"پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە سووریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگەی قبوڵکردن نییە و نامرۆڤانەن، پێویستە لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتی سیاسی، ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان بەرامبەر بە خەڵکی ناوچەکە پێکبهێنن و کۆتایی بە داگیرکاریی تورکیا لە سووریا بهێنن.