سەولاوا
ئەمڕۆ سێشەممە، شاخەکانی ناوچەی سەولاوا کە بەشێکە لە ناوچەی مەریوان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیانیان بەرکەوتووە.
ئاگرکەوتنەوەی بە ئەنقەست بەردەوامی هەیە، چەندین دارستان و باخ لە مەریوان، پاوە و زۆرێک لە چیاکانی کوردستان بەهۆی ئاگرە بە ئەنقەستەکانی حکومەت وێران بوون، لە ئەنجامی ئەم ئاگرکەوتنەوانە بەشێکی زۆری ڕووەک و زیندەوەران لەناودەچن.
دوابەدوای ئاگرکەوتنە زنجیرەییەکانی مەریوان و پاوە، ئەمڕۆ دووکەڵی بڵێسەی ئاگرەکانی سەولاوا دەبینرێت، کە ئەگەر بەم زووانە کۆنتڕۆڵ نەکرێت بڵاودەبێتەوە و لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت، بێگومان تا ئێستا چالاکوانانی ژینگەپارێزی هیچ هەواڵێکیان لەسەر ئەم ئاگرکەوتنەوە بەدەست نەگەیشتووە و هیچ هەنگاوێک نەگیراوەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی.




